كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پۆلیسی گەرمیان: لەنێو بازاڕی کەلار تەقە لە کەسێک کراو کوژرا

 

لەنێو بازاڕی قەزای کەلار لەلایەن دووکەسەوە تەقە لە دووکاندارێک کراو کوژرا، پۆلیسیش زانیاری لەمبارەیە دەخاتە روو.

پۆلیسی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەنێو بازاڕی قەزای کەلار لەلایەن دووکەسەوە تەقە لە دووکاندارێک کرا بەناوی (هەردی جەمال قادر) لەدایکبووی 1991 پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

روونیشکراوەتەوە، لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە و گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا دەستی پێکردووە.