نرخی بەكرێدانی یەختیك لە هەفتەیەكدا سێ ملیۆن دۆلارە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی بەكرێدانی یەختیك لە هەفتەیەكدا سێ ملیۆن دۆلارە

 

ماڵپەری 24ی ئیماراتی راپۆرتێكی لەسەر سوپەر یەختێك بڵاوكردووەتەوە كە گرانترین نرخی بە كرێدانی لە جیهاندا هەیە و بە فلاینگ فوكس ناسراوە.

نرخی بەكرێدانی ئەم سوپەر یەختە سێ ملیۆن دۆلارە بۆ هەفتەیەك واتە بۆ هەر كاتژمێرێك نرخەكەی نزیكەی 12 هەزار دۆلارە.

لەلایەن كۆمپانیایەكی گەورەی ئەڵمانی بەناوی Lurssen دروستكراوە و خەرجی تێچوونیشی نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەو سوپەر یەختە لە شەش نهۆم پێكهاتووە و جۆرەها جاكوزی تێدایە، هەروەها جێگای 22 میوانی تێدا دەبێتەوە.