كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەنجێکی دیکە لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە خنکا

 

گەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە لە کەڵەک خنکا و گەڕان بە شوێن تەرمەکەی بەردەوامە.

کەسێکی نزیکی گەنجەکە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە٣٠ی٦ی٢٠٢٠، لە کاتی مەلەکردن گەنجک بە ناوی کەریم خان ئیبراھیم لە کاتی مەلەکردن خنکا".

گوتیشی: "گەنجەکە لە ئاوی زێی گەورە لە کەڵەک مەلەی کردووە و لەو کاتەدا خنکاوە".

گەنجەکە تەمەنی ٢٥ ساڵەو لە کۆمپانیای ھێمن گروپ کار دەکات خەڵکی گوندی ویسولمانی سەر بە ناحیەی دارەشەکرانە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەندین رووداوی خنکان لە زێی گەورە تۆمارکراوە و بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێریش لەمبارەیەوە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات.