تەندروستیی هەولێر: 112 تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی هەولێر: 112 تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە

هەتا ئێستا بەگشتی 828 کەس چاک بوونەتەوە"

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە کە ١١٢ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاک بوونەتەوە و تەندروستییان جێگیرە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی د. دلۆڤان محەمەددا هاتووە: "ئەو 112 کەسە پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووە و بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە هەتا ئێستا بەگشتی 828 کەس لە هەولێر چاک بوونەتەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوە:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتیانی شاری هەولێر

 

هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووە و بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە (۸۲۸) کەس.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمد فاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۳٠ی حوزیرانی ۲٠۲٠