لە عێراق هه‌زار و ٩٥٨ تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا راگەیاندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق هه‌زار و ٩٥٨ تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا راگەیاندرا

 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق زیاتر لە هەزار و ٩٥٠ تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنای راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٢ هەزار و ٤٢٥ پشكنینی پەتای كۆرۆنا ئەنجام دراوە و هەزار و ٩٥٨ تووشبووی نوێ تۆمار كراون بەم شێوەیە:

- بەغدا رەسافە ٣٠٧
- بەغدا كەرخ ١٩٤
- بەغدا شاری پزیشكی ٣٨
- نەجەف ٨٤
- سلێمانی ١٦٤
- هەولێر ٨٥
- دهۆك ١
- كەربەلا ١١٩
- كەركووك ٥٣
- دیالە ٧٥
- واست ٣٩
- بابل ٣٠
- بەسڕە ٢٤٨
- میسان ١٠٢
- دیوانیە ٦٥
- زیقار ٣٤٠
- ئەنبار ٤
- نەینەوا ٩
- سەڵاحەدین ١٤
- موسەنا ٥

هەر بەپێی راگەیاندراوەكە، هەزار و ٧٨٦ تووشبووی پەتای كۆرۆنا چاكبوونەتەوە كە زۆرینەیان لە بەغدان، ١٠٤ كەسیش لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەست داوە.

تائێستا لە عێراق ٤٩ هەزار و ١٠٩ حاڵەتی تووشبوونی كۆرۆنا تۆمار كراوە، لەم ژمارەیەدا ٢٤ هەزار و ٧٦٠ كەس چاكبوونەتەوە و هەزار و ٩٤٣ كەس گیانیان لەدەست داوە، ٢٩٣ كەسیش ئێستا لە چاودێریی چڕدان.