ئازەربایجان هاوکاریی عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئازەربایجان هاوکاریی عێراق دەکات

وڵاتی ئازەربایجان لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، هاوکاریی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 30-6-2020، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بارێکی 25 تۆنیی کەلوپەلی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بەغدا.

ئەو کەلوپەلە خۆپارێزییانە لەلایەن حکوومەتی ئازەربایجانەوە وەک هاوکاری، بۆ حکوومەت و گەلانی عێراق، نێردراوە.

هاوکاریکردنی عێراق لەلایەن ئازەربایجان لەکاتێکدایە، کە عێراق یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان.