كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

حەشدی شەعبی سەرۆک وەزیران بانگهێشتی پەرلەمان دەکات

هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەپەرلەمانی عێراق) سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بانگهێشتی پەرلەمان دەکات.

ئەحمەد کینانی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح بە (شەفەق نیوز)ی راگەیاندووە، ژمارەیەک واژۆیان بۆ سازکردنی دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان بۆ بانگهێشتیکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، کۆ کردووەتەوە.

ئەحمەد کینانی هەروەها رایگەیاندووە، کە هۆکاری داواکردنی بانگهێشتکردنی مستەفا کازمی بۆ بێهێزیی و خراپ ئیدارەدانی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنایە لە عێراق، کە بەدەست کەمیی خزمەتگوزاریی تەندروستییەوە دەناڵێنێت.

ئەو پەرلەمانتارەی فەتح پێیوایە مستەفا کازمی لە خراپ ئیدارەدانی قەیرانی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی تووشبووان، بەرپرسە.