لە سبەیەوە پەرلەمانتاران دەتوانن بە پڕكردنەوەی فۆڕمێك خانەنشینیی پەرلەمان ڕەت بكەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سبەیەوە پەرلەمانتاران دەتوانن بە پڕكردنەوەی فۆڕمێك خانەنشینیی پەرلەمان ڕەت بكەنەوە

 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان وادەی دەست پێكردنی پڕكردنەوەی فۆرمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینیی پەرلەمانتارانی ئاشكرا كرد.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، سبەی چوارشەممە ١ی ٧ی ٢٠٢٠، پڕکردنەوەی فۆرمی رەتکردنەوەی خانشینیی پەرلەمانتاران دەست پێدەكات و بۆ ماوەی ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە: ”پڕكردنەوەی فۆرمەکە ئارەزومەندانەیە، پەرلەمانتارانی ئەم خولە و خولەکانی پێشووتریش دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە“. گوتیشی: ”بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە، دەبێت بچنە دیوان و بەشی یاسایی پەرلەمان، فۆرمەکە لەوێ پڕ بکەنەوە“.