سەرکردەیەکی گۆڕان: نابێ بهێڵدرێت هیچ كەسێك كێشە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دروست بكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرکردەیەکی گۆڕان: نابێ بهێڵدرێت هیچ كەسێك كێشە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دروست بكات

”پشتگیریی جێبەجێكردنی یاساكە دەکەین“

سەركردەیەكی گۆڕان پشتیوانیی بزووتنەوەكەی بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دووپات كردەوە و رای گەیاند ككە نابێت هیچ حزبێك كێشە بۆ جێبەجێكردنی یاساكە دروست بكات.

فەرمان مەجید، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بزووتنەوەی گۆڕان، وەکوو لایەنێکی سیاسی، جگە لە یاسای چاکسازیی، پڕۆژەی ھەمەلایەنی گشتگیری ھەبووە بۆ چاکسازی، ئێستاش لە پەرلەمان یاسایەكی چاكسازی دەركراوە، ئەوەی ماوەتەوە یاساكە جێبەجێ بكرێت، ئەوەش دەستكەوتی هەموو لایەنێكە“.

ڕوونیشی كردەوە: ”ڕاستە یاساکە لە چوارچێوەی مووچەی خانەنشینی و دەرماڵە خۆیدەبینێتەوە و گرنگە ھەنگاوی جددی بۆ بنرێت، بۆیە ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە، وەزارەتی دارایی ھەنگاوی جددی بنێت، بۆ ئەوەی یاسای چاکسازیی جێبەجێ بكرێت".

فەرمان مەجید جەختی كردەوە كە ئەرکی سەرەکیی ھەرسێ لایەنە بەشداربووەكەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، مەسەلەی یاسای چاکسازیی دوانەخەن، چونکە ”ئێستا بووەتە ئەمری واقیع و ئەگەر ئێمە وەڵامی داخوازیی خەڵکی بدەینەوە، پیویستە چاکسازی بکەین، ھەروەھا ئێستا قۆناغی موزایەدات و دروستکردنی کێشە نییە، چونکە ئێستا ئێمە لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژووییداین و لە ڕووی سیاسییەوە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، لە قۆناغێکی ھەستیارداین، بەھۆی پەتای کۆرۆناوە ھەرێمەکەمان لەدۆخێکی مەترسیدایە، بۆیە ئێستا قۆناغی موزایەدە نییە و نابێت ڕێگە بدەین ھیچ کەسێک لەمبەر لە بەردەم جێبەجێكردنی یاسای چاکسازی دروست بکات“.

دەركردنی یاسای چاكسازی بەشێك بووە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە دوای پێكهێنانی كابینەكە، لە چەند كۆبوونەوەیەكدا پڕۆژەیاساكەی رەوانەی پەرلەمان كرد و پاش دەركردنی یاساكەش، لە چەند كۆبوونەوەیەكدا ئەنجوومەنی وەزیران ڕاسپاردە و ڕێوشوێنی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاساكەی دەركرد.