شارێکی بەریتانیا بەهۆی کۆرۆناوە بەتەواوی دادەخرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شارێکی بەریتانیا بەهۆی کۆرۆناوە بەتەواوی دادەخرێت

حکوومەتی بەریتانیا شارێکی وڵاتەکەی بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا تێیدا، دادەخات.

ئەمڕۆ سێشەممە 30-6-2020، مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاندووە، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری لە یاساکان بۆ داخستنی شاری لیستەر بە تەواوی، دەکەن.

مات هانکۆک هەروەها رایگەیاندووە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری لیستەر %10ـی ژمارەی تووشبووانە لە بەریتانیا.

وەزیری تەندروستیی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بڕیاریان داوە شاری لیستەر بە تەواوی دابخەن.

تا ئێستا 311 هەزار و 965 کەس لە بەریتانیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 43 هەزار و 575 کەس گیانیان لەدەستداوە.