ئەوروپا دەروازەکانی بەڕووی توركیا ناکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەوروپا دەروازەکانی بەڕووی توركیا ناکاتەوە

یەکێتیی ئەوروپا بڕیاری کردنەوەی دەروازەکانی بەڕووی گەشتیارانی ژمارەیەک وڵات دەکاتەوە و قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیارانیش لەنێوان ئەوروپا و تورکیا، هەڵناگرێت.

بەشی تورکیی (BBC) بڵاوی كردووەتەوە، کە یەكێتی ئەوروپا بڕیاریداوە دەروازەکانی بەڕووی گەشتیارانی 15 وڵات لەنێویدا گەشتیارانی کۆماری میللی چین، بکاتەوە، چونکە ئەو وڵاتانە مەترسیی پەتای کۆرۆنایان تێدا کەم بووەتەوە.

وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و تورکیا نەخراونەتە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی هاووڵاتییانیان دەتوانن گەشتی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکەن.

هەروەک BBC بڵاوی کردووەتەوە، هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەوروپا دەتوانن گەشتی تورکیا بکەن، بەڵام رێگایان پێنادرێت بگەڕێنەوە ئەوروپا، چونکە هێشتا تورکیا مەترسیی کۆرۆنای لەسەر.

ئەو هەنگاوەی یەکێتیی ئەوروپا گورزێکی توند لە کەرتی گەشتیاری و ئابووریی تورکیا دەدات.