گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه.
ڤیدیۆكه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه و مێژووی تۆماركردنی ڤیدیۆكه بۆ ساڵی 1988 ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌رده‌لان به‌كر له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا گۆرانی ده‌ڵێ و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا وه‌ك میوان دانیشتووه.
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاو بكاته‌وه، وه‌ك میوزیكژه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆرانیبێژ كاری كردووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1997دا یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به‌ئه‌زموون و به‌ناوبانگه‌كانی كورد داده‌نرێت، له ساڵی 2010دا دوایین ئه‌لبوومی گۆرانی به ناوی (لاپه‌ڕه‌ی سپی) بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌وه هیچ كارێكی نوێی هونه‌ری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.