پەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی تەندروستیی پارێزگاکان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی تەندروستیی پارێزگاکان دەکات

شانەی قەیرانەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا لە پەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی وڵاتەکەی دەکات.

جواد موسەوی، بڕیاردەری شانەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێشتا کات ماوە بۆ ئەوەی ”هەڵە کوشندەکان“ی وەزارەتی تەندروستی راست بکرێنەوە.

جەواد موسەوی هەروەها رایگەیاندووە، لامەرکەزیەتی تەندروستی لە پارێزگاکانی عێراق بووەتە هۆی شکستی ئەو فەرمانگانە لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا .

بڕیاردەری شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق پێیوایە خراپیی ئیدارەدانی رەوشی تەندروستی لە پارێزگاکانی عێراق بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و داوی کردووە هەموو دەسەڵاتەکانی فەرمانگەکانی تەندروستی لە پارێزگاکان وەربگیرێتەوە و بدرێتەوە بە وەزارەتی تەندروستی.