فەرماندەیەکی پاسداران لە باشووری ئێران کرایە ئامانج
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فەرماندەیەکی پاسداران لە باشووری ئێران کرایە ئامانج

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی، کرایە ئامانج.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 30-6-2020 بۆمبێکی چێندراو لە سەر رێگایەکی ناوچەی کۆرین لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، تەقیوەتەوە.

بۆمبەکە کاروانێکی سوپای پاسدارانی کردووەتە ئامانج و بەهۆی تەقینەوەشی، فەرماندەی پاسداران لەو ناوچەیە بریندار بووە.

میدیا ئێرانییەکان باس لەوە دەکەن، کە بۆمبەکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی سوپای عەدل دانراوەتەوە.

رێکخراوی سوپای عەدل رێکخراوێکی ئیسلامیی سوننەمەزهەبە و باس لەوە دەکات، کە خەبات بۆ مافەکانی سوننەمەزهەبەکانی ئێران دەکات، بەڵام لەلایەن وڵاتانی ئێران، هیندستان و یابان خراوەتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.