تەندروستیی جیهانی لە سەرچاوەی کۆرۆنا دەکۆڵێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی جیهانی لە سەرچاوەی کۆرۆنا دەکۆڵێتەوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تیمێک دەنێرێتە کۆماری میللیی چین و لە سەرچاوەی پەتای کۆرۆنا دەکۆڵێتەوە.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پێویستە زانایان هەموو زانیارییەک لەبارەی چۆنێتی و هۆکارەکانی دروستبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بزانن.

تیدرۆس ئەدهانۆم هەروەها رایگەیاندووە، رێکخراوەکەی لە هەفتەی داهاتوودا تیمێکی پزیشکی دەنێرێتە شاری وهان لە چین، بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە دواتر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی دانا، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا 10 ملیۆن و 360 هەزار و 699 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و 508 هەزار و 155 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.