به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه بڵاو كرده‌وه، كه سەردانی مەڵبەندی تەندروستیی شەهید فاتیح دەکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هەموان، لەکاتی چوونتان بۆ مەڵبەندی تەندروستیی شەهید فاتیح، بەتایبەت لەئێواراندا بۆ وەرگرتنی دەرمان، تکایە ماسک و دەستکێش بەکار بهێنن".
باس له‌وه‌ش كراوه: "هەر هاووڵاتییەک و نەخۆشێک ماسک و دەستکێش بەکار نەهێنێت، کارەکەی ڕادەگیرێت و ده‌رمانی پێ‌نادرێت".