کەسێکی نزیکی کازمی تووشی کۆرۆنا بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەسێکی نزیکی کازمی تووشی کۆرۆنا بوو

کەسێکی نزیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)، ئەیاد بونیان، راوێژکاری راگەیاندنی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

هەروەک ئەو میدیایە باسی کردووە، باری تەندروستیی ئەیاد بونیان سەقامگیرە و نەگەیشتووەتە قۆناغێکی ترسناک.

ئەیاد بونیان جگە لە راوێژکاری سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتیی دەستەی ئیدارەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی دەکات و پێشتریش سەرۆکی یانەی (شورتە) بووە.