بەندکراوێکی کورد لە سنە لەسێدارە درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەندکراوێکی کورد لە سنە لەسێدارە درا

حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەوڵاوا لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.6.30 حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "محەمەد عەزیز مەحموودی" لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

محەمەد عەزیز مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "دزڵی"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، دوو ساڵ پێش کەسێکی دیکەی خەڵکی دزڵی بە ناوی دیاکۆ کەریمی کوشتووە. ناوبراو هەمان ڕۆژ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

ئەو بەندکراوە لە مانگی ڕەمەزانیشدا جاریکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی برابووە ژووری تاکەکەسی، بەڵام حوکمەکەی دوا خرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی لێخۆشبوونی جەماڵ کەریمی باوکی دیاکۆ لە تاوانبار، بێ ئاکام مایەوە.