له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا دوو ملیۆن و 681 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا دوو ملیۆن و 681 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 128 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه‌‌‌‌ 30/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 681 هه‌زار و 811 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 637 هه‌زار و 77 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 128 هه‌زار و 783 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 117 هه‌زار و 177 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.