چەکدارە دەستگیرکراوەکانی حەشدی شەعبی ئازاد کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەکدارە دەستگیرکراوەکانی حەشدی شەعبی ئازاد کران

حکوومەتی عێراق چەکدارە دەستگیرکراوەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئازاد دەکات.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەکی نیمچە سەربازی بڵاوی کردووەیەوە، کە حکوومەتی عێراق هەموو چەکدارە دەستگیرکراوەکانی ئازاد کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، ئەو چەکدارە دەستگیرکراوانە بەفەرمانی دادوەر ئازاد کراون، چونکە ”هیچ بەڵگەیەک نەبوو“ بسەلمێنێت ئەوان سەکۆی مووشەکییان دژی باڵوێزخانەی ئەمریکا و ناوچەی سەوز دانابێت.

رۆژی پێنجشەممە 25-6-2020، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی ژمارەیەک چەکدار و سەرکردەی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقییان دەستگیر کرد، کە بەنیازی دامەزراندنی سەکۆی مووشەکی بوون بۆ تۆپبارانکردنی بنکە سەربازییەکان و باڵوێزخانەی ئەمریکا.