تاوەکو ئێستا ٪٤٠ی ئەو بڕە گەنمەی بۆ پارێزگای هەولێر دیاریکراوە لە جووتیاران وەرگیراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تاوەکو ئێستا ٪٤٠ی ئەو بڕە گەنمەی بۆ پارێزگای هەولێر دیاریکراوە لە جووتیاران وەرگیراوە

بەڕێوەبەرى سایلۆى هەولێر رایگەیاند پڕۆسەى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەشێوەیەکى رێک و پێک بەڕێوەدەچێت و تائێستاش 40% گەنمى جووتیاران وەرگیراوە.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەرى سایلۆى هەولێر بە وەکالەت بە (باسنیوز)ى راگەیاند: " لە ١٤ی٦ەوە دەستمان کردووە بە پڕۆسەى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و رۆژانە زیاتر ٢٧٠٠ تۆن گەنم وەردەگرن،پڕۆسەکە بەشێوەیەکى زۆر باش و بەپێى میکانیزمێکى گونجاو بەڕێوەدوەچێت،بە جۆرێک هەر جووتیارێک بەشێوەیەکى خێرا گەنمەکەى لێوەردەگیرێت و پشکنینى پێویستى بۆ دەکرێت بۆ پێدانى پلە بە گەنمەکەى".

راشیگەیاند: تائێستا رێژەى ٪٤٠ی ئەو بڕە گەنمە وەرگیراوە کە بۆ جووتیارانى پارێزگاى هەولێر دیاریکراوە، کە رۆژانە زیاتر لە ١٠٠ بارهەڵگر بارەکانیان لێوەردەگیرێت، رۆژ هەبووە ١٥٠ بارهەڵگرمان وەرگرتووە و پڕۆسەکەش بە بەراورد بەساڵانى رابردوو بەشێوەیەکى خێراتر بەڕێوەدەچێت".

ئاماژەى بەئەوەش کرد" بەپێى ئەو پلانەى داندراوە دەبێ لەماوەى ٤٥ رۆژدا تەواوى ئەو بڕە گەنمە وەربگیرێت، کە لەلایەن حکوومەتى ناوەندەوە بۆ پارێزگاى هەولێر دیاریکراوە، بەمەش تا کۆتایى مانگى تەموز تەواوى ئەو بڕە وەردەگرین و جووتیاران دڵنیا دەکەینەوە، بە کەمترین کات و باشترین شێوە بەرهەمەکانیان وەدەگیرێت".