رۆبینا تیاری: لە گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای دهۆک مەسیحییەکانیش پشکیان دەبێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رۆبینا تیاری: لە گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای دهۆک مەسیحییەکانیش پشکیان دەبێ

وا بڕیارە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكانی دھۆكدا بكات و نوێنەری کریستیانییەکانیش لە پەڕلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە پۆستە کارگێڕییەکاندا پشکی مەسیحییەکانیشی تێدا دەبێت.

ڕۆبینا تیاری،ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی مەسیحی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە (باسنیور) ی ڕاگەیاند: "بە دڵنیاییەوە لەکاتی گۆڕانکاریکردن لە پۆستە ئیدارییەکاندا پشکی پێکهاتە هەیە و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لەو گۆڕانكاریانەی لە پۆستە ئیدارییەكاندا دەكرێت، پشكی پێكھاتەی مەسیحیش بدرێت، چ وەکو ڕاوێژکار یاخود بەڕێوەبەری گشتی و جێگری پارێزگار و چەندین پۆستی دیکە، هەروەها بۆ هەر پۆستێک کاندیدمان هەیە".


ڕاشیگەیاند: "بۆ هەر پۆستێک لە کاتی گۆڕانکارییەکاندا سێ کاندید زیاتر یەکلایی بونەتەوە و چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکە دەکەین".