لە هەولێر دەست بەسەر 20 تۆن گۆشتى ماوە بەسەرچوودا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەولێر دەست بەسەر 20 تۆن گۆشتى ماوە بەسەرچوودا گیرا

قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر رایگەیاند لە کۆگایەکدا دەستیان بەسەر بڕێکى زۆر گۆشتى بەستووى سووردا گرتووە، کە دووساڵ لەمەوپێش هاوردەکراوە و بەسەرچووە رێکەوتى تازەیان لێداوە بۆئەوەى لەبازاڕدا ساغى بکەنەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر و سەرۆکى لێژنەى پشکنین و چاودێرى بازاڕ بە (باسنیوز)ى راگەیاند: " دواى کۆکردنەوەى زانیارى ورد لە بارەى بوونى بڕێکى زۆر گۆشتى سورى ماوە بەسەرچوو، ئەمڕۆ یەکشەمە بە هاماهەنگى ڤێتێرنەرى هەولێر و بەشى پۆلیسى شارەوانى و هۆبەى ئاسایشى ئابووریى هەولێر، تواندرا دەست بگیرێت بەسەر بڕى 20 تۆن گۆشتى بەرخى بەستوو، کە بەشێوەى کەلەش لە کۆگایەکى هەولێر هەڵگیرابوو".

راشیگەیاند: " گۆشتەکە ماوەى دووساڵە هاوردەکراوە و ماوەى بەکارهێنانى تەواوبووە، بەڵام خاوەنى کۆگاکە ستیکەرە کۆنەکەى هەڵگرتووە و ستیکەرى تازەى بە رێکەوتى تازە لە گۆشتەکە داوە، بۆ ئەوەى لە بازاڕەکاندا ساغى بکاتەوە، بەڵام ئێمە دەستمان بەسەر تەواوى گۆشتەکەدا گرت".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" دواى دەست بەسەرداگرتنى گۆشتەکە کۆگاکە داخراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ بابەتەکە کراوەتەوە، بۆئەوەى بەپێى یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنى کۆگاکە بکرێت، تەواوى گۆشتەکەش گواسترایەوە زبڵخانەى کانى قڕژاڵەى هەولێر بۆئەوەى بەشێوەیەکى زانستى ژینگەیى لەناوببردرێت".