ئەمڕۆ لە رێوڕه‌سمێكدا عه‌لى ته‌ته‌ر، وه‌ك پارێزگارى نوێی دهۆك، لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندى ياسايى خوارد.
له گوته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى له پارێزگارى نوێی دهۆك كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى تازه‌يدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به رابردووى كار و خزمه‌تى سه‌ركه‌وتووانه‌ى كرد، به‌و ئومێده‌ی بتوانێت خزمه‌تى زياترى پارێزگاى دهۆك بكات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى پێشووى دهۆك كرد، كه له كاتێكى هه‌ستيار و سه‌رده‌مى قه‌يرانه‌كاندا ده‌ستبه‌ركار بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تێكى به‌رچاوى پارێزگاى دهۆكی كردووه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له هه‌ر ئه‌رك و كارێكى تازه‌دا بۆ خواست.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ى بوو، پارێزگارى نوێی دهۆك دووپاتى كرده‌وه، به هه‌موو توانايه‌ك خزمه‌تی پارێزگاى دهۆك ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كار و ئه‌ركه‌كانى به باش‌ترين شێوه جێبه‌جێ بكات.