وەزارەتی دارایی رێنمایی تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی رێنمایی تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بڵاو کردەوە

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خزمەت و پلەی وەزیفی خانەنشینی مووچەخۆران بڕیارێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کرد.

وەزارەتی دارایی رێنمایی ژمارە ١٢ و ١٣ی ساڵی ٢٠٢٠، کە تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە پاڵپشت بە ماددەی (٦، ٧، ٨، ٩، ١٠) لە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق وە ماددەی (١٨، ١٩، ٢٠) لە پەیڕەوی یاسای چاکسازی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٠، وە ئاماژە بەکۆبوونەوەی لێژنەی دەرکردن و پێداچوونەوەی رێنمایی دارایی لە رێکەوتی ٢١ی ٦ی ٢٠٢٠ چەند بڕیارەک دران.

هەروەها وەزارەتی دارایی لە رێنماییەکەیدا ئەوەی خستووەتە روو، کە ئەم بڕیارانە لە رێکەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.

دەقی رێنماییەکان: