جگە لە چەند شوێنێک دەوامی نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی و نەخۆشخانەکانی هەولێر ڕادەگیرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جگە لە چەند شوێنێک دەوامی نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی و نەخۆشخانەکانی هەولێر ڕادەگیرێ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت کە بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی کارمەندان و هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جگە لە چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێک سەرجەم نۆرینگە و سەنتەر و نەخۆشخانەکانی تری هەولێر دادەخرێن.

لە نووسراوێکی فەرمیی بەرێوەبەرایەتییەکەدا کە واژووی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێری بەسەرەوەیە و بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە و دەزگا تەندروستییەکانی هەولێر نێردراوە هاتووە" ئاگارتان دەکەینەوە بە راگرتنی دەوام لە بەرێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەر و نۆرینگە و دەزگا تەندروستییەکانی بەیانیان و ئێواران جگە لەو شوێنانەی خوارەوە نەبێت کە بە ئێشکگری بەردەوام دەبن لە رێکەوتی(٣٠-٦-٢٠٢٠) تاوەکو (٥-٧-٢٠٢٠).

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوە داوە کە تەنیا هەریەک لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان و راوێژگاری نەخۆشخانەکان، نەخۆشخانەی نانەلەکی، سەنتەری لەیلا قاسم، سەنتەری خانزاد، کۆمەڵگەی پزیشکیی ددان، سەنتەری تالاسیما، لەو ماوەیەی کە ئاماژەی پێدراوە کراوە دەبن.