پەرلەمانتارێكی عێراق: مستەفا كازمی بەس قسەی هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێكی عێراق: مستەفا كازمی بەس قسەی هەیە


ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانتارێكی عێراق رەخنەی توندی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گرت و رایگەیاند ناوبراو تەنها قسەی هەیە و خۆی لە راگەیاندنەكان دەردەخات، دەنا هیچ كردارێكی نیە.


باسم خەزعەل ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەدا كە كازمی تەنها خۆی لە میدیاكان دەردەخات و قسەی زۆر دەكات، بەبێ ئەوەی هیچ كردارێكی لەگەڵدا بێت.


خەزعەل گوتیشی حكوومەتی كازمی هیچ بڕیارێكی بەدەست نیە، نە لە ڕووی ئابوورییەوە و نە لە ڕووی تەندروستیشەوە، ئەو بڕیارانەی بەم دواییەش لەلایەن كازمییەوە دەرچوون، هەموویان تەنها قسەن و هیچ شوێنەوارێكیان دیار نیە.


هەروەها مستەفا كازمی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی عێراق چواندووە و دەڵێ تەنها لە ڕووی جەستەییەوە كەمێك جیاوازن، دەنا هەمان كەسایەتییان هەیە.


جێی باسە مستەفا كازمییش هاوشێوەی عادل عەبدولمەهدی هیچ فراكسیۆنێكی پەرلەمانی نیە و وەكو كاندیدی یەكلاكەرەوە و بێلایەن كراوەتە سەرۆك وەزیران.