بەرپرسێکی پارتی: داهاتەکان ڕادەستی موزایەدەچییەکان دەکەین با مووچە لە بەغدا بێنن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرپرسێکی پارتی: داهاتەکان ڕادەستی موزایەدەچییەکان دەکەین با مووچە لە بەغدا بێنن

"عێراق ئامادە نییە ٦٠٠ ملیاریش بداتە هەرێمی کوردستان"

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە ئاشکرای دەکات کە لەبەرانبەر رادەستکردنی هەموو داهاتی نەوت و گومرگەکان، عێراق ئامادە نییە ٦٠٠ ملیاریش بداتە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ٨٩٠ ملیار دینارە.


بەسام عەلی لە نووسینێکیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە ئاشکرای کردووە، "تا ئێستا عێراق له‌ به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستکردنی هه‌موو داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ، ئاماده‌ نییه‌ ٦٠٠ ملیار دیناریش بداته‌ هه‌رێم".


دەشڵێ"موزایه‌ده‌چییه‌کان ده‌ڵێن، کار ده‌که‌ین مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌غداد، که‌ بڕه‌که‌ی ٨٩٠ ملیار دیناره‌، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و موزایه‌ده‌ ناکه‌ن، هه‌موو داهاتی نه‌وت و ته‌واوی داهاتی خاڵه‌ گومرگییه‌کان و داهاتی ناوخۆتان ته‌سلیم ده‌که‌ین، بڕۆن ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ مووچه‌خۆران له‌ به‌غداد بهێنن".
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە "موزایەدەچییەکان" جاروباریش ده‌ڵێن، مه‌به‌ستمان فه‌رمانبه‌ری ڕاسته‌قینه‌یه‌، ئه‌ی چی له‌ خانه‌نشینان و وارسی شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌که‌ن؟.


دەشپرسێ ئاخۆ ئه‌وانیش مووچه‌ خۆر نین؟ مافی وه‌رگرتنی مووچه‌یان نییه‌؟ بایۆمه‌تری مووچه‌یان نه‌کردووه‌؟.
لە کۆتایی نووسینەکەیدا بەسام عەلی رایگەیاندووە" موزایه‌ده‌ له‌ ئیفلاسی سیاسی و شکست ڕزگارتان ناکات، زیاتر له‌ ئێستا شکستخواردووتان ده‌کات".