ناسا گرتەیەكی ناوازەی خۆری بڵاوكردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ناسا گرتەیەكی ناوازەی خۆری بڵاوكردەوە


ئاژانسی ئاسمانیی "ناسا"ی ئەمریكا گرتەیەكی ناوازەی گۆڕانكارییەكانی خۆری بڵاو كردەوە، كە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا تۆمار كراوە.


ماڵپەری "دەیلی مەیل"ی بەریتانی نووسیویەتی گرتە ڤیدیۆییەكە بریتیە لە كۆمەڵێك گۆرانكاری خۆر كە لە مانگی حۆزەیرانی 2010 تاوەكو مانگی حوزەیرانی 2020 لەلایەن وێستگەی SDO سەر بە ناسای ئەمریكی تۆمار كراون.


ماوەی گرتە ڤیدیۆییەكە 61 خولەكە، هەر چركەیەك لەو گرتە ڤیدیۆییە ئاماژەیە بۆ رۆژێك، وێستگەی SDO تا ئەو گرتە ڤیدیۆییە دروست بكات، پێویستی بە 425 ملیۆن وێنەی خۆر هەبووە بە كوالیتی بەرز.