فەرماندەی پاسەوانەكانی سەدام ئازاد كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فەرماندەی پاسەوانەكانی سەدام ئازاد كرا


ئەمڕۆ دووشەممە چەند سەرچاوەیەكی ئاسایشی عێراق ئاشكرایان كرد كە بەرزان عەبدولغەفور سلێمان فەرماندەی پاسەوانەكانی سەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق ئازاد كرا.


بە پێی میدیاكانی عێراق، سلێمان كە فەرماندەی پاسەوانی كۆماریی تایبەت بوو، ماوەی سزای حوكمەكەی تەواو كردووە، بۆیە ئازاد كراوە.


جێی باسە بەرزان عەبدولغەفور سلێمان ماوەی 17 ساڵ لە بەندیخانەی ناسریە بەند كرابوو.


سلێمان ساڵی 1960 لەدایك بووە و یەكێك بوو لەو عێراقیانەی لەلایەن ئەمریكاوە داواكراو بوو، ناوەكەی لە ریزبەندی 11ی لیستی داواكراوانی ئەمریكادا هەبوو، تا رۆژی 23ی تەمووزی 2003 دەستگیر كرا.