پزیشكێكی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ ڕێگەیەكی خۆپاراستن لە كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پزیشكێكی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ ڕێگەیەكی خۆپاراستن لە كۆرۆنا ئاشكرا دەكات


ئەمڕۆ دووشەممە پزیشكێكی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ڕێگەیەكی جیاوازی بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد و ئامۆژگاری مرۆڤایەتی دەكات لە ڕێگەی لووتەوە ئۆكسجین هەڵمژن و لە ڕێگەی زارەوە دەریكەنەوە.


د.لویس جی ئیگنارۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی لە ساڵی 1998، لە لێكۆڵینەوەیەكدا چۆنیەتی بەرهەمهێنان و كاركردنی ئۆكسیدی نیتریكی لە جەستەی مرۆڤدا ئاشكرا كردووە و دەڵێ ڕێگەی دروستی هەناسەدان كە خۆت لە كۆرۆنا بپارێزیت، ئەوەیە كە لە ڕێگەی لووتەوە ئۆكسجین هەڵمژی.


لە كاتێكدا هەموو جیهان باس لە شتنی دەست و لێكدی دووركەوتنەوەی خەڵك دەكەن، ئیگنارۆ ئاماژەی بەم ڕێگەیە داوە و پێیوایە لە ڕێگەكانی تر كاریگەرترە بۆ خۆپاراستن لە پەتا كوشندەكە، كە ئەمڕۆ ژمارەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی ئەم پەتایە گەیشتە 500 هەزار كەس.


ئەم پزیشكە ڕوونیشی كردووەتەوە كە ئەم جۆرە هەناسەدانە سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، لە هەموویان بەهێزتر ئەوەیە كە یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڵاوسانە ڤایرۆسییەكان.