ئینتەرپۆڵ داوایەكی ئێرانی بۆ دەستگیركردنی دۆناڵد ترەمپ رەت كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئینتەرپۆڵ داوایەكی ئێرانی بۆ دەستگیركردنی دۆناڵد ترەمپ رەت كردەوە


ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی نێودەوڵەتی "ئینتەرپۆڵ" داوایەكی حكوومەتی تارانی بۆ دەستگیركردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەت كردەوە.


حكوومەتی ئێران لیستێكی ناوی 36 كەسی رادەستی ئینتەرپۆڵ كردووە، گوایە تۆمەتبارن بە كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای ئێران، یەكێك لە ناوی تۆمەتبارەكانیش دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكایە.


لەمبارەیەوە ئینتەرپۆڵ رایگەیاند كە چاو لە داواكەی ئێران ناكەن بۆ دەستگیركردنی سەرۆكی ئەمریكا و 35 كەسی تر كە لە لیستی داواكراوانی ئێراندا هاتوون.


گوتەبێژی ئینتەرپۆڵ لە بارەگای خۆی لە شاری لیۆنی فەرەنسی ئاماژەی بەوە داوە كە داواكەی ئێران لەگەڵ دەستووری ڕێكخراوەكەیاندا ناگونجێت.


گوتیشی ئەوان رەتی دەكەنەوە هیچ هەنگاوێك لە بابەتی سیاسی، سەربازی، تایفی و نەتەوەپەرستی بنێن، بۆیە ئینتەرپۆڵ چاو لە داواكەی ئێران ناكات و رەتی دەەكاتەوە.