ئاھ براڕۆ لەو پرۆفیسۆری یاریدەدەرە!
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاھ براڕۆ لەو پرۆفیسۆری یاریدەدەرە!


تۆ وەرە بڕوانامەی دكتۆرات ھەبێت، لە یەكێك لە زانكۆكانی ھەرێمی كوردستانیش پرۆفیسۆری یاریدەدەر بیت، ئینجاش ھەر خۆت بەتەنیا بەڵام بەناوی گەلی كوردەوە! نامە بۆ مستەفا كازمی بنووسیت! بەڵام چ نامەیەك؟
نامەیەك كە پڕ بوو لە ورەدابەزین و تەسلیمبوون، نامەیەك كە نەمبینیوە ئەوانەش بینووسن كە لە كەمپەكانی ئاوارەییدان و چاوەڕوانی یەك ژەم نانی ئاسایین، نامەیەكی زۆر زەلیلانە و كەسیفانە.

باش بوو ئەم دكتۆرە و ئەم پرۆفیسۆری یاریدەدەرە شاندی دانوستانكاری ھەرێمی كوردستان نەبوو، ئیمزای كۆتایی بەدەست نەبوو، ئەگینا لە بەغدا بە نیو سەعات ھەموو گەلی كورد و كوردستانی بەگشت داھات و سامانیەوە دەفرۆشت بە عەسائیبی ئەھلی حەق و حزبوڵا و سەرایای خوراسان و نوجەبا مووشەكھاوێژەكان و لەوسەرەوە 400 ملیار دیناری مانگانەی دەھێنایەوە بۆ ھەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی دابەشی بكات بەسەر ئەو مووچەخۆرانەی كە ئەگەر یاسای چاكسازییش جێبەجێ بكرێت، ھێشتا بەشی نیوەی مووچەی مووچەخۆران ناكات! ئیتر با پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت و تەمویلكردنی جێبەجێكردنی پلانەكانی حكوومەت لەولاوە بوەستن.

ئەم پرۆفیسۆری یاریدەدەرە ئەو نامەیەی بە شێوەیەك نووسیوە و بە شێوەیەك داوای مووچە لە كازمی دەكات كە ھەر وا دێتە پێش چاو ئەمە لێكۆڵینەوەیەك بێت بۆ ئەوەی پلە زانستییەكەی لە یاریدەدەری پرۆفیسۆرەوە بۆ پرۆفیسۆر بەڵام لە دەرسی تەسلیمبوون، پێ بەرز بكاتەوە!

ئەگەر بە گوێرەی ناوە شەخسییەكەی بوایە، دەبوایە ئەم پرۆفیسۆری یاریدەدەرە وەك ھەورەبرووسكە وا بوایە و بە یەك چەخماخە ھەموو ئەوانەی بسووتاندایە كە سەرەڕای ئەوەی نیوەی باشووری كوردستانیان داگیر كردووە و سامانی ئەو نیوەیەی باشووری كوردستان بە نەوتی كەركووكیشەوە دەدزن، كەچی ھێشتا داوای ئەوەمان لێ دەكەن ھەموو سامان و داھاتی ھەرێمی كوردستانیان تەسلیم بكەین بۆ ئەوەی ئەوانیش بە خێری خۆیان مانگانە بە ھەزار جڕەجڕ نیو مووچەیەكمان بۆ بنێرن.

ئەوەی ئەم پرۆفیسۆری یاریدەدەرە داوای دەكات، پێش ئەوەی ھیچ شۆڕشێك ھەڵبگیرسێت، كوردستان ھەیبووە، بەڵام كوردستان تەسلیمبوون و ژێردەستەیی قبووڵ نەبووە، كوردستان ھەموو كاتێك ویستویەتی ڕێك بكەوێت بەڵام ھیچ كات نەیویستووە تەسلیم ببێت، جیاوازی زۆرە لەنێوان ڕێككەوتن و تەسلیمبوون، ئەوەی شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەیكات ئەوە بۆ ڕێككەوتنە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا و لە دەستووریشدا ماف و ئەرك بۆ ھەردوولا واتە بۆ ھەرێم و عێراقیش ھەیە، بەڵام لە دەستووردا تەسلیمبوونی ھیچ لایەك بە لاكەی تری تیا نییە.

ئاھ براڕۆ لەو پرۆفیسۆری یاریدەدەرە! ئای دەستی شكاوم بۆ ئەو قوتابیانەی زانكۆ كە ئەم پرۆفیسۆرە یاریدەدەرە وانەیان پێدەڵێت و دەرسەكانی نیشتیمانپەروەریان فێر دەكات! خەمی خۆیم نییە، خەمی من، خەمی قوتابیەكانی بەردەستیەتی كە هیچ گوناحیان نییە لەوەی رۆژگار كردوونی بە قوتابیی ئەم مامۆستایە!