سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

 

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مووچه‌ى چه‌ند شوێنێك خه‌رج ده‌كات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (باسنیوز)، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 30/6/2020، مووچه‌ى مانگى شوباتى وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ری به‌رگریی فریاكه‌وتن بۆ مانگی شوبات خه‌رج ده‌كرێت.

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 1/7/2020، بەهۆی ڕێكخستنی میزانیه‌ی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان مووچە خەرج ناكرێت، به‌ڵام ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 2/7/2020، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووی بۆ مانگی شوبات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕەگەزنامە و لیوای نەوت خەرج دەكریت.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌ 2020/6/29، مووچەی یەكەكانی حەفتا و هەشتا بۆ مانگی شوبات خه‌رج ده‌كرێت.