داواکاری گشتیی تاران فەرمانی دەستگیرکردنی ترەمپ دەردەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داواکاری گشتیی تاران فەرمانی دەستگیرکردنی ترەمپ دەردەکات

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، داواکاری گشتیی تاران، لیستەی ناوی 36 کەسی داوەتە پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئینتەرپول کە دەستیان لە کوشتی قاسم سولەیمانیدا هەبووە و ناوی دۆناڵد ترەمپ لە ڕیزی یەکەم دایە.

لەمبارەوە ئاژانسی (BBC) بڵاوی کردووەتەوە، بە گوتەی "عەلی ئەلقاسی میهر" ٣٦ کەس لە پلانی کوشتی قاسم سولەیماندا دەستیان هەبووە کە بەشێکیان بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئەمریکان و ناوەکانیان دراوتە پۆلیسی ئینتەرپول کە دەستگیر بکرێن.

ئەو بەپرسە دادوەرییەی ئێران دەڵێت ناوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزی یەکەمی ئەو لیستە ٣٦ کەسییە دایە و بەڵێنیی داوە کە تەنانەت دوای نەمانیشی لە پۆستی سەرکۆماریی ئەمریکا دۆسیەکەی هەر داناخرێت و کارا دەبێت.

قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕێکەوتی 2020.1.3 لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کرایە ئەمانج و لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندس فەرماندەی ابڵائ حەشدی شەعبی و چەند کەسێکی دیکە کوژران.

هەتا ئێستا ناوی ئەو 35 کەسەکەی دیکە کە داواکاری گشتیی ئێران وەک تۆمەتبار دیاریی کردوون بڵاو نەکراوەتەوە.