رێواز فایەق: نابێ لە پەرلەمان قەبوڵمان بێ قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رێواز فایەق: نابێ لە پەرلەمان قەبوڵمان بێ قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكرێ

”لەسەر هەموو كەسێك پێویستە ڕێز لەم هەرێمە دەستوورییە بگرێت“

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دژایەتیی خۆی بۆ داواكارییەكەی پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەربڕی و رای گەیاند كە ناكرێت لە پەرلەمانی كوردستان قەبووڵیان بێت، قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

پاش ئەوەی ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوای لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كرد، تێڕوانینی خۆیان لەبارەی قسەكانی سۆران عومەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بخەنە ڕوو، ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”قەوارەی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، بەرهەمی ماندووبوونی ئەو دایكانەیە كە گەنجیی خۆیان بەخشی لەپێناو بەخێوكردنی منداڵە بێنازەكانیان، بەرهەمی ئەو دایكانەیە كە منداڵەكانیان لەبەردەمیان هەڵگیرا و شەهیدكران، قەوارەی هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستووریی باوەڕپێهێندراوە لە ئاستی عێراق و ناوچەكە و نێودەوڵەتی كە هەرێمێكی فیدرالین“.

ڕوونیشی كردەوە كە ”پەرلەمانی كوردستان لە ١٩٩٢ەوە بنەمای فیدرالیەتی پەسەند كردووە، بۆیە هەر باسێكی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەكە بكرێت، دەبێت قسە لەسەر دەستووریەت و یاساییبوونی قسەكە بكرێ، دەكرێ خەڵك و نوخبە و پەرلەمانتاران و ڕاگەیاندكاران، قسە لەسەر ئەدای پەرلەمان و حكوومەت و هەر دامەزراوەیەكی هەرێمی كوردستان بكەن و ڕێپێدراوە و دەچێتە چوارچێوەی رادەربڕینی ئازادانە، بەڵام بابەتی قەوارەی هەرێمی كوردستان قسەیەكە نابێت لە پەرلەمانی كوردستان قەبووڵمان بێت، چونكە ناكۆكە لەگەڵ ئەو بڕیارەی بۆ جێگیركردنی فیدرالیەت وەكوو بنەما دراوە و هەرێمی كوردستان قەوارەكەی دیفاكتۆ بووە و لە دوای ٢٠٠٣ش بووە بە هەرێمێكی دەستووری كە لەسەر هەموو كەسێك پێویستە ڕێز لەم هەرێمە دەستوورییە بگرێت“.