بەڤیدیۆ.. ژنە راگەیاندکارێک نهێنییەکانی پەیوەندیی خۆی و قەزافی ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. ژنە راگەیاندکارێک نهێنییەکانی پەیوەندیی خۆی و قەزافی ئاشکرا دەکات

ژنە راگەیاندنکارێکی کەنداوی عەرەبی نهێنییەکانی پەیوەندیی خۆی و سەرۆکی پێشووی کوژراوی لیبیا، ئاشکرا دەکات.

حەلیمە بوڵەند، ژنە راگەیاندنکاری کوێتی لە کەناڵێکی عەرەبی دانی بەوەدا ناوە، کە موعەممەر قەزافیی سەرۆکی پێشووی لیبیا لەژێر خێوەتەکەیەوە پیلانی دژی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دادەنا.

حەلیمە بوڵەند هەروەها رایگەیاندووە، دور لە سیاسەت، موعەممەر قەزافی ”زۆر باش و نەرمونیان بوو لەگەڵ من، لەسەر هەموو شتێک گفتوگۆی لەگەڵ دەکردم“.

ئەو ژنە میدیاکارە ئاشکراشی کردووە، کە دوو پاسەوانە تایبەتییەکەی قەزافی پێیان راگەیاندووە، کە قەزافی سەیری بەرنامەی (فەوازیر)ی دەکرد، کە حەلیمە بوڵەند لە مانگی رەمەزانی 2008 لە کەناڵی (MBC1) پێشکەشی دەکرد.

موعەممەر قەزافی لە ساڵی 1942 لەدایک ببوو، لە ساڵی 1969ـەوە تا رۆژی کوژرانی لە 20-10-2011 بە دەستی چەکدارانی راپەڕیو لە دژی رژێمەکەی، سەرۆکایەتیی لیبیای کرد.