بەڤیدیۆ.. لە ئێران کۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. لە ئێران کۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە

بەپێی زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و گرتە ڤیەیۆیەک کە بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 2020.629 لە شاری "مەرڤدەشت"ی سەر بە پارێزگای فارس کەوتووەتەوە خوارەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران لە زاری چەند بەرپرسێکی سەر بە پارێزگای فارسەوە ئەو هەواڵە و زانیاریانەیان ڕەت کردووەتەوە کە هیچ حاڵەتێکی بەربوونەوە فڕۆکە و کۆپتەری سەربازی لەو ناوچەیە ڕووی نەداوە.

لەمبارەوە قایمقامی مەرڤدەشت، ناوەندی قەیرانەکانی فارس و فڕۆکەخانەکان هەروەها فەرماندەی (بنکەی ئاسمانیی شیراز)یش ئەم هەواڵەیان ڕەت کردووە.

هاوکات عەنایەتوڵا ڕەحمانی پارێزگاری فارس ڕای گەیاندووە ڕووداوی لەو چەشنە ڕووی نەداوە و تەنیا ئاگرکەوتنەوەی لاوەکی ڕووی داوە.

ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن بەپرسانی پارێزگای فارس لە کاتێکدایە کە میدیا ئێرانییەکان هەندێ جار لە پرسی ڕووداوی سەربازیدا زانیارییە ڕاستییەکان ئاشکرا ناکەن.