سەركردایەتیی یەكێتی هیچ وێنە و بەیاننامەیەكی كۆبوونەوەكەی بڵاو نەكردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەركردایەتیی یەكێتی هیچ وێنە و بەیاننامەیەكی كۆبوونەوەكەی بڵاو نەكردەوە

 

سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتایی بە كۆبوونەوەكەی هێنا، بەبێ ئەوەی هیچ وێنە یان بەیاننامەیەكی كۆتایی كۆبوونەوەكە بڵاو بكاتەوە.

لە دوای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كە لە ٢١ی ١٢ی ٢٠١٩ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئەنجام درا، هەموو كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتیی یەكێتی بەیاننامەی كۆتایی هەبووە یانیش ژمارەیەك وێنەی كۆبوونەوەكەی تێدا بڵاو كراوەتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكەی دوێنێ یەكشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، بەبێ بڵاوكردنەوەی هیچ وێنە یان لێدوان یان بەیاننامەیەك كۆتایی پێهێندرا.

پێشتر (باسنیوز) بڵاوی كردبووەوە كە ١٧ ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، بەڵام هەرچەندە میدیاكانی یەكێتی و میدیای سەر بە خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتی ڕەتیان كردبووەوە ئەو ژمارەیەی سەركردایەتیی حزبەكە تووشی كۆرۆنا بووبن، بەڵام بڵاونەكردنەوەی وێنەكانی كۆبوونەوە، دوورنییە بەهۆی تووشبوونی ئەو ژمارەیەی سەركردایەتیی یەكێتی بێت بە كۆرۆنا.

لەمبارەیەوە مه‌لا شێخه‌، ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی هه‌بووه، ” زۆر ئاگاداری ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌بووم، ئاساییه‌ كه‌ وێنه‌ بڵاو نه‌كرێته‌وه‌ و ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر وێنه‌ی تێدا نه‌بووبێت".

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ بەهۆی تووشبوونی سەركردایەتیی یەكێتی بە كۆرۆنا وێنەكان بڵاو نەكراونەتەوە، مەلا شێخە گوتی: “باوەڕ ناكەم بەم هۆكارە بێت، ئەگەر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی تووشی كۆرۆنا ببێت، خۆی نایه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ش له شوێنێكی فراوان ده‌كرێت و خۆیان ده‌پارێزن".

هەر لەمبارەیەوە نەسڕوڵا سورچی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یەكێتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “خۆی مه‌منوعه‌ كۆبوونه‌وه‌ بكرێت، چوار كۆبوونه‌وه‌ كراوه‌ و وێنه‌ بڵاو نەكراونەتەوە”. گوتیشی: “ئه‌و حەڤدە ئه‌ندامه‌ی باس ده‌كرێت تووشی كۆرۆنا بوون، له‌وێ بوون".

ڕۆژی شەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “كە دەڵێین قەرەباڵغی ترسناكە و قەدەغەیە، بارەگای حزبەكانیش دەگرێتەوە، تكایە تێبگەن”.