سیاسەتمەدارێکی عێراقی باسی دەست لەکار کێشانەوەی کازمی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سیاسەتمەدارێکی عێراقی باسی دەست لەکار کێشانەوەی کازمی دەکات

سیاسەتمەدارێکی عێراقی باس لەوە دەکات، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو رێگای لەبەردەمە، کە یەکێکیان  دەست لەکار کێشانەوەیە.

محەمەد لەگاش، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە لە خولی پێشووی عێراق رایگەیاندووە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناتوانێ داواکانی ئەمریکا جێبەجێ بکا، ئەمەش مەترسیی پلانێکی ”جوولەکە-ئەمریکی“  لە دژی عێراق، دروست دەکات.

هەروەک میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، محەمەد لەگاش پێیوایە مستەفا کازی دوو رێگای لەبەردەمە و دەبێ یەکێکیان هەڵبژێرێت و بریتین لە؛

- دەست لەکار کێشانەوە

- دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت

لە رۆژی 7-5-2020، پەرلەمانی عێراق مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی پەسەند کرد و دەنگی بە کابینەکەی دا.