كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستیی عێراق گۆڕانکاری لە شێوازی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا دەکات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق گۆڕانکاری لە شێوازی چارەسەرکردنی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا، دەکات.

لە نووسراوێکدا، هانی موسا بەدر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری هونەری لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق شێوازە نوێیەکانی بەکارهێنانی دەرمانی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، بڵاو کردووەتەوە.

هەروەک لە نووسراوەکەدا دیارە، وێنەیەکی نووسراوەکە بۆ وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە.