پەتای کۆرۆنا گەیشتە کەسە نزیکەکانی سیستانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەتای کۆرۆنا گەیشتە کەسە نزیکەکانی سیستانی

کەسێکی نزیکی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوو.

میدیا عێراقییەکان بە گواستنەوە لە ئاژانسی (ئیسنا)ی ئێرانی، بڵاویان کردووەتەوە، کە سەید جەواد شەهرستانی، زاوا و نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە ئێران، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

هەروەک ئەو میدیایانە بڵاویان کردووەتەوە، جەواد شەهرستانی نیشانەکانی پەتای کۆرۆنای تێدا دەرکەوتووە و پشکنینی تایبەت بەو پەتایەی بۆ کراوە و ئەنجامەکەش تووشبوونی دەرخستووە.

ئەو نوێنەرەی سیستانی خراوەتە ژێر چاودێریی تیمی پزیشکی، کە وەک ئاژانسە ئێرانییەکەش باسی کردووە، هیوایان بە چاکبوونەوەی هەیە.