ئیسرائیل گازی سروشتی لە ناوچەیەکی کێشەلەسەر دەردەهێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل گازی سروشتی لە ناوچەیەکی کێشەلەسەر دەردەهێنێت

کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان وەبەرهێنان لە گەڕان بە دوای گازی سروشتی لە ناوچەیەکی کێشەلەسەر، دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)، وەزارەتی وزەی ئیسرائیل رەزامەندیی لەسەر راگەیاندنی کێبڕکێی کۆمپانیاکان بۆ وەبەرهێنان لە گازی سروشتی لە بلۆکی 72 داوە، کە دەکەوێتە ناو دەریای ناوەڕاست لە باکووری رۆژئاوای ئیسرائیل.

ئەو ناوچەیەی وەزارەتی وزەی ئیسرائیل بڕیاری گەڕان بە دوای گازی سروشتی تێدا داوە، ناوچەیەکی کێشەلەسەری نێوان ئیسرائیل و لوبنانە.

رۆژنامەی (دەیلی ستار)ی لوبنانی بڵاوی کردووەتەوە، کە رەنگە گەڕان بە دوای گازی سروشتی لەلایەن کۆمپانیا ئیسرائیلییەکانەوە لەو ناوچەیە، لە کۆتایی ئەمساڵ (2020)، دەست پێبکات.