نه‌رمین كاوانی: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستیم باشتره
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نه‌رمین كاوانی: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستیم باشتره

 

نه‌رمین كاوانی، خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى سلێمانى، كه‌ تووشى كۆرۆنا بووه‌، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، ڕۆژ به‌ ڕۆژ ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چێت.

له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی ئێستای خۆی، نه‌رمین كاوانى به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستیم باشتره‌، له‌ ماڵه‌وه‌م و پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كانم، ته‌نیا ئه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه كه‌‌ پشكنینێكی نوێی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌مه‌وه‌".

ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كات پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن، گوتیشی: "هیوادارم هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت بن".

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی سلێمانی تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه‌، به‌شێكیان له‌ ژێر چاودێری پزیشكدان و به‌شێكی دیكه‌یان له‌ ماڵه‌وه‌ خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه‌.