بەغدا.. 10 نەخۆشخانەی دیکە بۆ لەخۆگرتنی تووشبووانی کۆرۆنا دروست دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەغدا.. 10 نەخۆشخانەی دیکە بۆ لەخۆگرتنی تووشبووانی کۆرۆنا دروست دەکرێن

بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە بەغدای پایتەختی عێراق، 10 نەخۆشخانەی دیکە دروست دەکرێن.

عەلی عیساوی، جێگری هونەریی پارێزگاری بەغدا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، لە قۆناغی یەکەمدا زەوی لە هەردوو کەرتی کەرخ و رەسافە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەکان دیاری دەکرێ و لە قۆناغی دووەمیشدا هەوڵی دۆزینەوەی لایەنی جیاواز بۆ پارەدارکردن و لەئەستۆگرتنی دروستکردنیان، دەدرێت.

عەلی عیساوی هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا، نەخۆشخانەکان بە خێرایی دروست دەکرێن و لە ماوەی ”چەند رۆژی کەمی داهاتوودا“، دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.

ئەو بەرپرسەی بەغدا ئاماژەی بەوەش کرد، کە لەگەڵ رێکخراوی خێرخوازییەکان، بەرپرسانی دەستەی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە، ژووری بازرگانیی عێراقی و وەزارەتی نەوت گفتوگۆ دەکەن بۆ پارەدارکردنی پرۆژەی دروستکردنی 10 نەخۆشخانەکە.

تا ئێستا 45 هەزار و 402 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 756 کەس گیانیان لەدەست داوە.