تەندروستیی جیهانی: پەتای کۆرۆنا لە عێراق لە کۆنترۆڵ دەرچووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی جیهانی: پەتای کۆرۆنا لە عێراق لە کۆنترۆڵ دەرچووە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، کە پەتای کۆرۆنا لە عراق لە کۆنترۆڵی حکوومەت و تەندروستی، دەرچووە.

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ژمارەی نەخۆشان لە نەخۆشخانەکان، بە تایبەت ئەوانەی پێویستییان بە چاودێریی چڕ هەیە، لە ئاستی خۆی تێپەڕیوە.

ئەدهەم ئیسماعیل هەروەها رایگەیاندووە، بارودۆخی تەندروستی لە عێراق زۆر خراپە و پەتای کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەرچووە.

تا ئێستا 45 هەزار و 402 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 756 کەس گیانیان لەدەست داوە.