ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 10 ملیۆن و 196 هەزار و 357 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 29-6-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، پیرۆ، چیلی، ئیسپانیا, ئیتاڵیا، ئێران، مەکسیک، پاکستان، تورکیا، ئەڵمانیا، سعودیە، فەرەنسا، باشووری ئەفریقیا، بەنگلادیش، کەنەدا، قەتەر، کۆڵۆمبیا و و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، پێنج ملیۆن و 521 هەزار و 635 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 504 هەزار و 374 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.