هه‌ڵه‌بجه‌.. نوێترین زانیاری سەبارەت بە بەفه‌رمی كردنی مه‌رزی پشته ‌و شۆشمێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هه‌ڵه‌بجه‌.. نوێترین زانیاری سەبارەت بە بەفه‌رمی كردنی مه‌رزی پشته ‌و شۆشمێ

هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ فه‌رمی كردنی هه‌ردوو مه‌رزی (پشته‌و شمێ) له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، چڕتر ده‌كرێنە‌وه‌‌ و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەزامەند بووە و چاوەڕێی ڕەزامەندی حکوومەتی عێراق دەکەین.

كاوه‌ عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "بە فەرمی کردنی هەردوو مەرزی تەوێڵە و مەرزی پشتە له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ژمارە(٦١٢٢٤) لە (١٢/٨/٢٠١٩) ڕەزامەند بوون و چاوەڕێی ڕەزامەندی حکوومەتی عێراق دەکەن، لە کۆبوونەوەکانی ڕابردووشدا، كه‌ بەسەرپەرشتی هەردوو پارێزگاری هەڵەبجە و پارێزگاری کرماشان ئه‌نجامدرا، جەخت كرایه‌وه‌ لە سه‌ر پێویستی هەوڵەکان لە هەردوولا، کە بەردەوام بن لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە لەسەر هەنگاوەکانی بە فەرمی کردن به‌تایبه‌ت به‌ نێوده‌وڵه‌تی كردن و فه‌رمی كردنی مه‌رزه‌كان له‌ ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌زامه‌ندبوونی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و حكومه‌تی ئێرانه‌".

روونیشی كرده‌وه‌: "رۆژی یەکشەممە ئه‌مڕۆ(٢٨/٦/٢٠٢٠) لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ پەیوەندی بە پارێزگای هەڵەبجەوە کرا، کە پارێزگاری کرماشان بەمەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێکردنی خاڵەکان پەیوەندییان بە وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، کە هەوڵەکانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق بخاتە گەڕ، دواتریش وەزیری ناوخۆی حکومەتی ئێران پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆی عێراق کردووە و باسیان لە بەفەرمیی کردنی چەند مەرزێک کردووە لەوانە مەرزی پشتە و مەرزی تەوێڵە".

هاوكات پێشه‌وا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه‌ زۆره‌ به‌رپرسانی ئێرانی له‌سەر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی بره ‌و به‌ جموجوڵێكی بازرگانی زیاتر بده‌ن له‌ نێوان سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و پارێزگای كرماشان ".

گوتیشی: "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و‌ به‌ڵێنانه‌ی كه‌ دایانبوو، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ له‌ نێوان وه‌زیری ناوخۆی ئێران و عێراق دروست بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان بكرێنه‌ فه‌رمی و له‌ دیوی عێراقیشه‌وه‌ كاره‌كان ته‌واوبكرێت تا ئه‌وكاته‌ش و دوای ئه‌و كاته‌ش هه‌وڵبدرێت بۆ زیاتر جموجوڵ و بووژاندنه‌وه‌ی بازرگانی له‌ ناوچه‌كه‌دا و زیاتركردنی جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان، مه‌رزه‌كه‌ له‌وه‌ی كه له‌‌ ئێستا هه‌یه‌ بكرێته‌ (24) كاتژمێری".