ژنە هونەرمەندێک بە تاوانی بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی زیندانی دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژنە هونەرمەندێک بە تاوانی بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی زیندانی دەکرێت

ژنە هونەرمەندێکی میسری بە تاوانی ”بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی“، سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

داواکاری گشتیی میسر داوای دەستبەسەرکردنی هونەرمەند سەما مسری بۆ لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ”ئابڕووبەر و بەدڕەوشتی“ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کردبوو.

دادگای میسری تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی بەسەر سەما میسریدا سەپاندووە و بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ و پێبژاردنی بڕی 300 هەزار جونەیهی میسری (زیاتر لە 18 هەزار و 500 دۆلار)ی بەسەردا سەپاندووە، جگە لەوەی ماوەی سێ ساڵیش دەخرێتە ژێر چاودێریی پۆلیس.