كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزیری دارایی فەرمانێکی بۆ مووچە دەرکرد

 

بە پێی فەرمانێکی وزاری کە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/6/2020، لەلایەن وەزیری دارایی ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە و وێنه‌یه‌كى دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئاماژە بە چەند بڕیارێکی پەیوەست بە لێبڕینی مووچەى فه‌رمانبه‌ران کراوە.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا ئەوە خراوەتە ڕوو، هەموو پلە تایبەتەکان ڕێژەی 50%ی مووچەیان لێ دەبڕدرێ، هەروەها ئه‌وه‌ش هاتووە: "لێبڕینی ڕێژەی 21% دەبێت لە پلە یه‌ك بۆ خوارەوە لە شایستەی دارایی فەرمانبەری هەمیشەیی و گرێبەست".

لەو فەرمانەكه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌: "ڕێژەی ئەم لێبڕینە ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە شایستە داراییەکانیان کەمتر لە 300 هەزار دینار بێ"، ئەم فەرمانەش بۆ هەموو گەنجینەکان نێردراوە بۆ ئەوەی کاری پێ بکرێت.